بانگەشەکانی واشینتۆن دژ بە ئێران بەردەوامە

پەیامی کورد   ...   بانگەشەکانی واشینتۆن دژ بە ئێران بەردەوامە


بانگەشەکانی واشینتۆن دژ بە ئێران بەردەوامە؛ ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی ئێران
ووتەبێژی کۆشکی سپی ووتی : سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەندین جار جەختی کردووەتەوە، چ لە کۆبوونەوە گشتییەکان و چ لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا، کە ئامانجی کۆتایی ڕێگریکردنە لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.
هەروەها، تازە شەوی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆککۆمار قسەم کرد سەبارەت بە ئامانجەکەی سەبارەت بە ئێران؛ ناوبراو چەندین جار جەختی کردووەتەوە، چ لە کۆبوونەوە گشتییەکان و چ لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا، کە ئامانجی کۆتایی ئەو ڕێگریکردنە لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی ئێران.
لیڤیت بیری هێنایەوە: بەڵام ئێمە بە ڕوونی بۆ ئێرانمان ڕاگەیاندووە کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن. ئەوە ئێرانە کە دەبێت هەڵیبژێرێت؛ یان داواکارییەکانی سەرۆک ترامپ قبوڵ دەکات یان دەبێت باجێکی قورس بدات.
ڕوونیشی کردەوە: سەرۆک کۆمار بە ئیرادە و جیددییەکی تەواوەوە بەدوای ئەم هەڵوێستەدا دەگەڕێت و تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپیش ​​هەمان هەڵوێستی هەیە.
کارۆلین لیڤیت لە درێژەی قسەکانیدا، سەبارەت بەو باجانەی کە لەلایەن ترامپ ەوە دەرچووە، ئاماژەی بەوەشکرد: ووڵاتانی دەرەوە هۆشدارییەکەی ترامپ یان بە جیددی وەرگرت؛ باجەکان کەم کرانەوە.
ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕوونی کردەوە: "تەلەفۆنەکان بێ وەستان زەنگیان دەدا بۆ دانووستان و ڕێککەوتن؛ ئەم ووڵاتانە بە دروستی لە هۆشداری سەرۆک ترامپ تێگەیشتن، خۆیان لە ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە بەدوور گرت".
ئاماژەی بەوەش کرد: لە ئەنجامی ئەم ڕێبازە، پاداشت کران بە ماوەی ئیمتیازاتی ٩٠ ڕۆژ و کەمکردنەوەی بەرچاو لە باجی بەرامبەر بۆ ئەوەی دەرفەتێک بۆ گەڕان و جێبەجێکردنی چارەسەرە ئەگەرییەکان ڕەخسێنن.


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە