بانگەشەی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی نهێنی بۆ سەر کارگەی مووشەکی ئێران لە سووریا !
پەیامی کورد ... بانگەشەی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی نهێنی بۆ سەر کارگەی مووشەکی ئێران لە سووریا !
ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە ١٠٠ کۆماندۆی سوپای ئەو ووڵاتە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی نهێنی لە ناوخۆی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر کارگەیەکی مووشەکی ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، میدیاکانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە سوپای ئەم ووڵاتە بە نهێنی هێرشی کردووەتە سەر کارگەیەکی مووشەکی ئێرانی لە ناوخۆی سووریا.
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکی گومانئاوی دا ڕایگەیاند کە ١٠٠ کۆماندۆی سوپا بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی نهێنی لە ناوخۆی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر کارگەیەکی مووشەکی ئێران.
سەرچاوە پەیوەندیدارەکان بە گرووپی تەحریر شام هێشتا کاردانەوەیان بەرامبەر بە بانگەشەی ئیسرائیل نەبووە کە ئێران هەمیشە حاڵەتی هاوشێوەی ڕەتکردووەتەوە.
ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە