بانگەشەی بایدن : هەموو ووڵاتانی عەرەبی ئامادەن دان بە ئیسرائیل دا بنێن

پەیامی کورد    ...   بانگەشەی بایدن : هەموو ووڵاتانی عەرەبی ئامادەن دان بە ئیسرائیل دا بنێن

جۆ بایدن اەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی کرد : ووڵاتانی عەرەبی لە نێویاندا سەعوودیە ئامادەن لە ڕێککەوتنێکی داهاتوودا بە تەواوی دان بە ئیسرائیلدا بنێن.

پلانی دوای شەڕی غەززە هەیە و دەبێت کردارێک بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی هەبێت.

مەرج نییە ئەم کردەوانە ئەمڕۆ ڕوو بدەن.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ میانەی لێدوانه‌كانیدا له‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌دا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاند، سەعوودیه‌ و ووڵاتانی عه‌ره‌بی "ئاماده‌ن بۆ دانپێدانانی ته‌واوه‌تی ئیسرائیل" جه‌ختیشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی بۆ كێشه‌ی غه‌ززه‌ و ته‌لئه‌ڤیڤ كرده‌وه‌.

جۆو بایدن له‌ ووتارێكدا بۆ لایه‌نگرانی رایگه‌یاند، "ئێستا ناچمه‌ ناو وورده‌كارییه‌كان، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ سەعوودییه‌كان و له‌گه‌ڵ هه‌موو ووڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی دا كارم كردووه‌، به‌ میسر و ئوردن و قه‌ته‌ریشه‌وه‌، ئه‌وان ئاماده‌ن به‌ ته‌واوی دان به‌ ئیسرائیل دا بنێن له‌ پێناو ئاشتی دا".                                                                               ووتیشی، "ده‌بێت پلانێك هه‌بێت بۆ دوای شه‌ڕی ئیسرائیل له‌ غه‌ززه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت شه‌مه‌نده‌فه‌رێك هه‌بێت كه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ببات، ئه‌وه‌ نابێت ئه‌مڕۆ ڕووبدات، به‌ڵكوو ده‌بێت پێشكه‌وتن هه‌بێت، من باوه‌ڕم وایه‌ ده‌توانین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ین".

دەبێت پێشکەوتن بێت و پێم وایە دەتوانین بیکەین.


ئەم بابەتە 97275 جار خوێندراوەتەوە