بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ئێران کارگەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی لە ڕووسیا درووست کردووە
پەیامی کورد ... بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ئێران کارگەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی لە ڕووسیا درووست کردووە
ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە کاروباری دەرەوە نووسیویەتی: گوشاری دیپلۆماسیمان زیاد کردووە و هێزی سەربازیی خۆمان بەهێزتر کردووە بۆ ڕاگرتن و سنووردارکردنی تاران و پیۆنگیانگ.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، بەشە گرینگەکانی ووتارەکەی بەم شێوەیەن : کشانەوەی ئیدارەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بوو.
کشانەوەی ئیدارەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئاسایشی ئەمریکا و هاوبەشەکانی تێکدا.
ئێران کارگەی فڕۆکەگەلیی بێفڕۆکەوانی لە ڕووسیا درووست کردووە و سەدان مووشەکی بالیستیکی بۆ مۆسکۆ ناردووە.
ڕووسیا پشتیوانی سەربازی و تەکنیکی خۆی بۆ ئێران زیاد کردووە و دانوستانەکانی بۆ هاوبەشی ستراتیژی خێراتر کردووە.
ڕووسیا لە هاوبەشێکی نزیکی ئیسرائیلەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەماس لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە گۆڕاوە.
ئیدارەی بایدن هەوڵ دەدات بگاتە چارەسەرێکی دیپلۆماسی کە ئیسرائیل و لوبنان بتوانن لە ئاسایش دا بژین.
ئەم بابەتە 35126 جار خوێندراوەتەوە