بانگەشەی کۆتایی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا
پەیامی کورد ... بانگەشەی کۆتایی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا
جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت، ووڵاته‌كه‌ی له سه‌رده‌می ئیداره‌یدا له‌پێشتر به‌هێزتر بوه و له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له غه‌ززه‌ش ده‌ڵێت، "ئێمه له لێواری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه‌داین".
جۆ بایدن له وتارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ڕایگه‌یاند، "ئێمه فشار ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرئیل و ئه‌میری قه‌ته‌ریش قسه‌م كردوه، خه‌ڵكی غه‌ززه ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌ی له دۆزه‌خ دابن و پێویستیان به ئاشتییه".
ووتیشی، "قۆناغی دوای جه‌نگی سارد كۆتایی هاتووه و سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستی پێكردوه كه تیایدا كێبڕكێی تووند له‌سه‌ر ئابووری و مافه‌كانی مرۆڤ و بواره‌كانی دیكه هه‌یه، ئه‌مریكاش سه‌ركه‌وتووه و ئێمه له پێگه‌یه‌كی به‌هێزداین له كاتێكدا نه‌یاره‌كانمان له دۆخێكی لاوازدان".
بایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ووڵاته‌كه‌مان له سه‌رده‌می ئیداره‌ی من به‌هێزتر بوه و زیاتر له جاران ئاماده‌كاری كردوه، هاوپه‌یمانی نوێمان له ناوچه‌ی هێندووستان و زه‌ریای هێمن پێكهێناوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی چینی، هاوپه‌یمانی ناتۆش له هه‌موو كاتێك به‌هێزتر بوه".
ده‌شڵێت، "ڤلادێمیر پووتین، سه‌رۆكی ڕووسیا پێی وابوو له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا كیێڤ داگیرده‌كات، به‌ڵام من ئه‌و كه‌سه بووم كه چوومه ئه‌وێ و 50 ووڵاتمان كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نیشت ئۆكراین بوه‌ستن، هه‌روه‌ها كارمان كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له 20 ووڵات بۆ پاراستنی كه‌شتییه‌كانی ناو ئۆكرانیا و ده‌ریای سور له دژی هێرشه‌كانی حووسییه‌كان".
جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕووسیا له خه‌بات دایه بۆ گۆڕینی ئه‌و ئامێر و چه‌كدارانه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له‌ده‌ستیان ده‌دات، جگه له‌وه‌ش هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل شكستیان هێنا، چوونكه ئێمه ووڵاتانمان كۆكرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، ئێران و ڕووسیاش نه‌یانتوانی هاوكاری به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن و له ده‌سه‌ڵات دا بمێنێته‌وه".
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە