بانگەشەی یەدیعووت ئاحارۆنووت : سەید هاشم سەفیەدین ئەگەری جێنشینی سەید حەسەن نەسرۆڵڵایە
پەیامی کورد ... بانگەشەی یەدیعووت ئاحارۆنووت : سەید هاشم سەفیەدین ئەگەری جێنشینی سەید حەسەن نەسرۆڵڵایە
ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحارۆنووتی ئیسرائیلی بانگەشەی ئەوەی کردووە، ئەو کەسەی کە چاوەڕوان دەکرێت شوێنی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا بگرێتەوە، سەید هاشم سەفیەدین ە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەمینداری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان لە هێرشەکەی دوێنێی بۆ سەر گەڕەکی بەیرووت کوژراوە.
بەگوێرەی ئەو بانگەشەیەی سوپای ئیسرائیل، هاوکات لەگەڵ سەید حەسەن نەسرۆڵڵا، عەلی کارکی، فەرماندەی لقی باشووری حێزبۆڵڵا و ژمارەیەک فەرماندەی دیکەی حێزبۆڵڵاش کوژراون.
ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدا دەکرێت کە حیزبۆڵڵا تا ئێستا بەیاننامەیەکی بڵاو نەکردۆتەوە و ناتوانرێت بانگەشەی ئیسرائیلی یەکان پشتڕاست بکرێتەوە یان ڕەت بکرێتەوە.
گوایە لە بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل دا هاتووە کە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە ڕێنمایی زانیاری ووردی هەواڵگری ڕۆکن و مووساد، هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حێزبۆڵڵا کە دەکەوێتە ژێر زەوی لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی زەحیە لە… بەیرووت.
ئەم بابەتە 44233 جار خوێندراوەتەوە