بانگەوازی بایدن بۆ ناتانیاهوو دوای بانگەشەی تەلئەڤیڤ سەبارەت بە کوژرانی سینوار

پەیامی کورد   ...   بانگەوازی بایدن بۆ ناتانیاهوو دوای بانگەشەی تەلئەڤیڤ سەبارەت بە کوژرانی سینوار

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای بانگەشەی تەلئەبیب سەبارەت بە شەهید بوونی بەرپرسی فەرمانگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ەوە کرد.

بە پێی زانیارییەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ەوە کرد و پیرۆزبایی کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی فەرمانگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی لێکرد.

تا ئێستا حەماس هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر بە بانگەشەی ئیسرائیل سەبارەت بە شەهیدبوونی ئەلسەنوەر.

لە ڕاگەێندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دا هاتووە کە بایدن ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لە ڕێگای ئاڵمانیا و لە فڕۆکەکەدا کردووە.

تەلئەبیب دەڵێت، بایدن و نەتانیاهۆ هاوڕان لەسەر ئەوەی ئێستا دەرفەتێک هەیە بۆ هەنگاونان بەرەو ڕێککەوتن لەسەر زیندانییەکان و بەردەوام دەبن لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ ئەو ئامانجە.

ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە حەماس چەندین جار قبووڵکردنی ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاندبوو، بەڵام ناتانیاهوو بە فڕێدانی بەرد لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکەوە ڕێگری لێدەکرد.

بایدن کە حکوومەتەکەی لایەنگری تەواوی ئیسرائیل ە، دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ووتی : بە ناتانیاهووم ووت کە کاتی ئەوە هاتووە شەڕ کۆتایی پێ بهێنین و بارمتەکان بگەڕێننەوە ماڵەوە. ئەوە ئێمە ئامادەین بۆی.


ئەم بابەتە 14555 جار خوێندراوەتەوە