باوەڕ پێنەکراو ، ئەیرکۆندیشن چ زیانێک بە جەستەمان دەگەێنێت؟!
پەیامی کورد ... باوەڕ پێنەکراو ، ئەیرکۆندیشن چ زیانێک بە جەستەمان دەگەێنێت؟!
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین ، خێزانەکان مەیلیان هەیە بەردەوام ئاو یان ساردکەرەوەی گازی بەکاربهێنن.
بەڵام بەکارهێنانی ئەیرکۆندیشن " یان سپلیت " بە بەردەوامی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستەمان. لە نێو ئەم زیانانەدا دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت.
ئەگەر لە ماڵەوە فێنککەرەوەی ئاو بەکاردەهێنیت:
ووشکبوونەوەی چاو، ڕوودانی هەوکردنی ڤایرۆسی، کێشەی هەناسەدان و گیرانی لووت، هەستکردن بە بێ هێزی، بەرگەگرتنی گەرما قورستر دەبێت.
بەڵام ئەگەر ساردکەرەوەی گازی بەکاربهێنیت، جگە لە ساردکەرەوەی ئاو، پێویستە چاوەڕوانی ئەم کاریگەرییە لاوەکییانەش بکەیت:
خراپبوونی تەنگەنەفەسی و حەساسیەت و ووشکبوونەوەی پێست و سەرئێشە و کەمبوونەوەی زۆری شێی جەستە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێشنیار دەکرێت کە فێنککەرەوەی ئاوەکە لە ئاستێکی نزمدا دابگیرسێندرێت و تا دەتوانرێت دوور بکەویتەوە لە خەوتن لە ژێر کولەرەکەدا.
لە حاڵەتی ئەیرکۆندیشن باشتر وایە دوای نیو کاتژمێر بۆ یەک کاتژمێر ئەیرکۆندیشنەکە بکوژێنیتەوە بۆ ئەوەی جەستەت زۆر سارد نەبێتەوە و ئاوی لەش نەبێت.
ئەم بابەتە 40778 جار خوێندراوەتەوە