باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ گەلی سووریا جارێکی دیکە دووبارە کردەوە
پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ گەلی سووریا جارێکی دیکە دووبارە کردەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ گەلی سووریا وەستاون بۆ بونیاتنانی ئایندەیەکی گەشاوەتر و لەگەڵیان كاردەكەین بۆ سوود وەرگرتن لەم "دەرفەتە مێژوییە" دەشڵێت، "ئێستا سوورییەکان دەرفەتێکی دەگمەنیان لەبەردەم دایە بۆ ئاوەدانکردنەوە و داڕشتنەوەی ووڵاتەکەیان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی نوێ و ئازادتر و گشتگیرتر".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، چوارشەممە لە ڕاگەێندراوێكدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "واشنتن لەگەڵ گەلی سوریا وەستاوە. لە هەوڵەکانیان بەرەو بونیاتنانی ئایندەیەکی گەشاوەتر".
ئاماژەی بەوەش كرد، پابەندن بە کارکردن لەگەڵ سووریاییەکان بۆ یارمەتیدانیان بە مەبەستی سوودوەرگرتن لەم "دەرفەتە مێژوویی یە"، ئەوەش دوای پێنج دەیە لە ستەمکاری لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە.
باڵیۆزخانەکە باسی لەوەشكردوە، ئێستا سوورییەکان دەرفەتێکی دەگمەنیان لەبەردەمدایە بۆ ئاوەدانکردنەوە و داڕشتنەوەی ووڵاتەکەیان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی نوێ و ئازادتر و گشتگیرتر.
ئەوە لەكاتێكدا پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، هیچ لێدوانێکیان نییە سەبارەت بەوەی ئایا ئەمریکا کارەکانی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پایتەختی سوریا دەستپێدەكاتەوە یان نا.
دەشڵێت، "دەستپێکردنەوەی کارەکانی باڵیۆزخانەکەمان لە دیمەشق پێویستی بە کۆمەڵێک هەنگاو هەیە، ئێمە ئێستا لەگەڵ کۆماری چیک کاردەکەین کە سپۆنسەری بەرژەوەندییەکانمانە لەو ووڵاتە".
بەگوێرەی زانیارییەكان، لە ئێستادا کۆماری چیک لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەیەوە لە دیمەشق کاردەکات بۆ سپۆنسەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سووریا، ڕێککەوتنامەیەكیان لەوبارەیەوە هەیە و هێشتا کاری پێدەکرێت.
ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە