باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا : ئامادەی بەربەرەكانی تەواو لەگەڵ ئەمریکاداین

پەیامی کورد   ...   باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا : ئامادەی بەربەرەكانی تەواو لەگەڵ ئەمریکاداین

باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا بە بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هەڵوێستی ئەو ووڵاتەی لە بەرانبەر سیاسەتە ئەگەرییەكانی ئەمریكا ڕاگەیاند و نووسی : "ئەگەر ئەمریکا بەدوای ڕووبەڕووبوونەوەدا بگەڕێت، جا چ لە شێوەی شەڕی گومرگی، شەڕی بازرگانی، یان هەر جۆرە ململانێیەکی دیکە، چین بە هەموو توانایەكی یەوە ئامادەیە تا لەو ململانێیە تا كۆتایی بەردەوام بێت".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا جارێکی دیکە گرژییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەردوو ووڵات تووندتر بووەتەوە.
 

 


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە