باڵیۆزی ڕووسیا لە ئینگلتەرا : دەستگیرکردنی دورۆڤ گورزێکە لە ئازادی قسەکردن و ڕاگەیاندن

پەیامی کورد   ...   باڵیۆزی ڕووسیا لە ئینگلتەرا : دەستگیرکردنی دورۆڤ گورزێکە لە ئازادی قسەکردن و ڕاگەیاندن

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ڕاشاتوودی، باڵیۆزی ڕووسیا لە لەندەن ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی دامەزرێنەری ڕاگەیاندکارانی تێلێگرام لە فەرەنسا گورزێکی گەورەیە لە ئازادی قسەکردن و ڕاگەیاندن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، "ئەندری کلاین"، باڵیۆزی ڕووسیا لە لەندەن، لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ڕاشاتۆدی، هەروەها ووتی: "باسی تۆمەتەکانی پاڤێل دورۆڤ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نامەبەرەکانی تێلێگرامم بیستووە". "ئەوان زۆر جیددین".

ئاماژەی بەوەش کرد، هیوادارم دورۆڤ توانای بەرگریکردنی تەواو هەبێت، چوونکە دەبێت زۆر بەجیددی بەرگری لە پێگەکەی بکرێت. "لە هەمان کاتدا بە تەواوی تێدەگەین کە ئەمە گورزێکی گەورەیە لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی هاتووچۆی زانیاری".

بە ووتەی کلاین، ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی لە دەستگیرکردنی دورۆڤ دا بینیوە.

ئەم دیپلۆماتکارە ڕووسییە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: "پاریس بە ڕاسپاردەیەکی تایبەتی ئەمریکا ئەم کارەی کردووە". ئەوان هاوکاری لەم پێغەم گەیانەیان دەوێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم پەیام گەیانە لە ڕووسیا و ناوچەکانی تر زۆر سەرکەوتوو بووە. "بەڵێ ئێمە ئەم نێردراوانە بەکاردەهێنین، بۆیە من و ئەوانی دیکە پێمان وایە واشینتۆن و پاریس و ووڵاتانی تری ڕۆژئاوا پێیان خۆشە ئەم نێردراوانە بۆ خۆیان هەبێت".

پاڤێل دورۆڤی تەمەن ٣٩ ساڵ لە ٢٤ی ئاب لە فڕۆکەخانەیەک کە دەکەوێتە جەرگەی پاریس ەوە دەستگیرکرا. ڕۆژی دواتر ماوەی دەستبەسەرکردنی بۆ ٩٦ کاتژمێر زیادکرا.

لە ٢٨ی ئاب دا، دەستبەسەرکردنی سەرەتایی کۆتایی هات، بردیانە دادگا و داواکارانی گشتی بە شەش تاوان تۆمەتباریان کرد، لەنێویاندا هاوبەشیکردن لە بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمی ئۆنلاین کە مامەڵەی نایاسایی لەناو گرووپێکی تاوانکاریدا ئەنجام دەدات.

بەپێی ڕاگەێندراوەکەی داواکاری گشتی پاریس، ئەم تاوانە تا ١٠ ساڵ زیندان و غەرامەکردنی ٥٠٠ هەزار یۆرۆ دەگرێتەوە.


ئەم بابەتە 86019 جار خوێندراوەتەوە