بایدن : ئێران پشتیوانی لە حەماس و پووتین دەکات

پەیامی کورد   ...  بایدن : ئێران پشتیوانی لە حەماس و پووتین دەکات

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناکات. ناتوانین ڕێگە بدەین تیرۆریستانی وەک حەماس سەربکەون.

مێژوو ئەوەمانی بۆ دەرخستووە ، کاتێک تێرۆریستان پارە نەدەن، ئاژاوە و کوشتنی زیاتریان لێدەکەوێتەوە.

هێرش بۆ سەر ئیسرائیل هاوشێوەی دڕندەیی یەکانی ئۆکراین ە. حەماس و پووتین لە خواستی لەناوبردنی دیموکراسی ووڵاتانی دراوسێدا هاوشێوەن.

ئێران پشتیوانی لە پووتین لە ئۆکراین و حەماس لە فەلەستین دەکات، ئێمەش بەردەوام دەبین لە لێپرسینەوەیان لەسەر ئەو کەیسانە.

ئێمە لە قۆناغێکی گرینگداین لە مێژوودا و ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەیدەین، داهاتوو دیاری دەکەن.

سەرکەوتنی ئیسرائیل و ئۆکراین گەرەنتی ئاسایشمان دەکات.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە