بایدن بۆ دانیشتوانی فلۆریدا : ڕابکەن بۆ ئەوەی لە زریانەکە ڕزگارتان بێت
پەیامی کورد ... بایدن بۆ دانیشتوانی فلۆریدا : ڕابکەن بۆ ئەوەی لە زریانەکە ڕزگارتان بێت
"ئێستا ناوچەکە بەجێ بهێڵن بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە." ئەمە قسەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە بە خەڵکی ئەم ناوچەیە لەکاتی نزیکبوونەوەی "خراپترین زریانی سەدە" لە فلۆریدا بەپێی ڕاپۆرتی بی بی سی، لەکاتێکدا زریانی میڵتۆن بەرەو ئەو زەوییە دەڕوات لە ناوچەی تامپا بەی چڕ و پڕی دانیشتووانی... دانیشتوانی فلۆریدا پەلە دەکەن بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییە فریاگوزاریەکان یان بەجێهێشتنی ناوچەکە...
"ئێستا ناوچەکە بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە." ئەمە قسەی سەرۆکی ئەمریکایە لە کاتێکدا کە "خراپترین زریانی سەدە" لە فلۆریدا نزیک بووەوە، بە خەڵکی ئەم ناوچەیە گوت.
بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، لەکاتێکدا زریانی میڵتۆن دەگاتە ووشکانی لە تامپا بەی کە دانیشتووانەکەی زۆرە، دانیشتوانی فلۆریدا لە خەباتدان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییە فریاگوزاریەکان یان ناوچەکە بەجێ بهێڵن.
بایدن هۆشداری داوە لەوەی ئەگەری زۆرە زریانی میڵتۆن یەکێک بێت لە خراپترین زریانەکانی فلۆریدا لەم سەدەیەدا، هەروەها کۆشکی سپی گەشتەکەی بایدنی بۆ ئاڵمانیا و ئەنگۆلا هەڵوەشاندەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ئامادەکارییەکان بکات بۆ ئەو زریانە.
ئەم بابەتە 27094 جار خوێندراوەتەوە