بایدن : ترامپ بە ئاشکرا هۆشداری دا کە "حەمامی خوێن" ڕوودەدات ئەگەر سەرنەکەوێت، بەڕاستی مەبەستی ئەوەیە
پەیامی کورد ... بایدن : ترامپ بە ئاشکرا هۆشداری دا کە "حەمامی خوێن" ڕوودەدات ئەگەر سەرنەکەوێت، بەڕاستی مەبەستی ئەوەیە
ناچار بووم شتێک بکەم چوونکە دیموکراسی ئێمە لە مەترسیدا بوو / نابێت ترامپ بگەڕێتەوە کۆشکی سپی؛ ئەو هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا
بایدن بە سی بی ئێسی ڕاگەیاندووە، هێشتا پێی وایە ئاگربەست لە غەززە ئەگەری هەیە و لەگەڵ تیمەکەیدا کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە کەم کردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
بەپێی ڕاپۆرتێک بەشێک لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا بەم شێوەیەن:
پێش ئەوەی بڕیاری ڕۆیشتن بدەم، لەگەڵ هانتەری کوڕم باسم کرد.
ناچار بووم شتێک بکەم چوونکە دیموکراسیمان لە مەترسیدا بوو.
ترامپ بەئاشکرا هۆشداری دا لەوەی ئەگەر سەرنەکەوێت "حەمامی خوێن" درووست دەبێت و ئەویش ئەوە دەڵێت چوونکە بەڕاستی مەبەستی ئەوەیە.
گرینگە بیسەلمێنین کە دیموکراسی سەرکەوتوو دەبێت.
مشتومڕ لەگەڵ ترامپ زۆر خراپ بوو بۆ من.
هێشتا پێموایە ئاگربەست لە غەززە ئەگەری هەیە و لەگەڵ تیمەکەم دا کاردەکەم بۆ دڵنیابوون لە کەم کردنەوەی تووندوتیژی لە ناوچەکەدا.
ئەمریکییەکان بۆ ئازادی خۆیان لە "کۆڤید" و بۆ سەلماندنی دیموکراسی دەتوانێت سەرکەوتوو بێت لەبیریان ناچێتەوە .
نابێت ترامپ بگەڕێتەوە کۆشکی سپی.
ترامپ هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا.
لێدوانەکانی ترامپ نیگەرانی منی پشتڕاست کردەوە کە خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەی دەبێتە هۆی تێکدانی دیموکراسی لەم ووڵاتەدا.
ئەم بابەتە 11945 جار خوێندراوەتەوە