بایدن : ترامپ کڕنۆش بۆ پووتین دەبات !

پەیامی کورد   ...   بایدن : ترامپ کڕنۆش بۆ پووتین دەبات !

لە ووتارەکەیدا لە کۆنفرانسی نیشتمانی دیموکراتەکان لە شیکاگۆ، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشوو و کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەری ئەم ووڵاتەدا، کڕنۆش بۆ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دادەنێت.
لە ووتارەکەیدا لە کۆنفرانسی نیشتمانی دیموکراتەکان لە شیکاگۆ، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشوو و کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەری ئەم ووڵاتەدا، کڕنۆش بۆ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دادەنێت.
بایدن داوای لە دەنگدەران کرد کە پشتگیری لە کامالا هاریس و جێگرەکەی و کاندیدی دیموکراتەکان بکەن لە کێبڕکێی دژ بە ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا "ئەو سەربازانەی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا کوژراون کە لە ئەورووپا نێژراون" بە دۆڕاو ناوبرد!
پووتین بە "دیکتاتۆر" ناوبرد، بانگەشەی کرد: هیچ سەرۆکێک (لە ئەمریکا) نابێت هەرگیز کڕنۆش بۆ دیکتاتۆرێک ببات بەو شێوەیەی کە ترامپ کڕنۆش بۆ پووتین دەبات. من هەرگیز ئەوەم نەکردووە و بەڵێنتان پێ دەدەم کامالا هاریس هەرگیز نایکات.
لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، ترامپ بە دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی دیموکراتەکانی ئەمریکا، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گەیاندنی هاوکاری سەربازی بە ئۆکراین و لە ئەنجامدا گرژییەکان لەگەڵ ڕووسیا لەسەر خواستی ناتۆ بۆ پەیوەست بوون بە ئۆکراین هێندەی تر تووندتر بوون. مۆسکۆ پێشنیاری کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا فراوانبوونی ناتۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا ڕابگیرێت، بەڵام واشینتۆن ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا ناتوانێت دیکتە بە ناتۆ بکات کە کێ وەک ئەندام قبووڵ دەکات.

ئێستا ترامپ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر لە مانگی نۆڤەمبەردا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەرکەوت، دەتوانێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت. بەڵام بایدن بەڵێنی داوە "یارمەتی ئۆکراین بدات بۆ شکست پێهێنانی ڕووسیا تا ئەو کاتەی کە پێویستە".

لەم ووتارەدا بایدن خۆی بە هۆکاری یەکگرتوویی ئەندامانی ناتۆ بۆ پشتیوانی لە ئۆکراین دەزانی و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەورووپییەکان هەمیشە بە "ترس"ەوە سەیری ڕووسیایان کردووە لە دوای ناپلیۆنەوە!


ئەم بابەتە 10374 جار خوێندراوەتەوە