بایدن ترامپ ی بە جێگری سەرۆکی خۆی ناوبرد؛ ترامپ: ئافەرین جۆ!
پەیامی کورد ... بایدن ترامپ ی بە جێگری سەرۆکی خۆی ناوبرد؛ ترامپ: ئافەرین جۆ!
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ووڵامی ئەوەی جۆ بایدن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی شەوی پێنجشەممەدا بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا ناوی برد، پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کرد.
ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووث سۆشیال)دا نووسیویەتی؛
" ئافەرین جۆ!" بە ئاماژەدان بە خلیسکانە زارەکییەکانی دیکەی بایدن، جارێکی دیکە ووتی کە تووشی نەخۆشی شێتی ترامپ بووە.
"Trump Derangement Syndrome" لە ئەدەبیاتی سیاسی لایەنگرانی ترامپ دا بەو مانایەیە کە هەندێک کەس ئەوەندە ڕقیان لە ترامپ ە کە کاتێک ناوەکەی دەبیستن، لۆژیک و عەقڵی خۆیان لەدەست دەدەن و شێت دەبن.
ئەم بابەتە 21143 جار خوێندراوەتەوە