بایدن دانی بەوەدانا : لەژێر فشاری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردن کشامەوە
پەیامی کورد ... بایدن دانی بەوەدانا : لەژێر فشاری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردن کشامەوە
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، لەژێر فشاری هاوڕێ دیموکراتەکانیدا لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ کشایەوە و ئەوانیش بەو باوەڕەیان گەیاندووە کە مانەوە لە کێبڕکێیەکەدا زیانیان پێدەگەێنێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کە مانگی ڕابردوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا پاش ڕەخنەی زۆر سەبارەت بە تەندرووستی جەستەیی و دەروونی لە کاندیدبوونی خۆی کشایەوە، دواجار دانی بەوەدانا کە ئەو بڕیارەی لەژێر فشاری دیموکراتەکاندا داوە.
بایدن لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە هاوڕێیەکانی پارتەکەی بەو باوەڕەیان گەیاندووە کە هەوڵەکانی بۆ مانەوە لە کۆشکی سپی زیان بە دیموکراتەکان دەگەێنێت. پاشان ناوی نانسی پیلۆسی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وەک کەسایەتییەکی سەرەکی ناوبرد کە کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی بۆ کشانەوە هەبووە.
بایدن لە کۆتایی مانگی تەمموزدا هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هەڵپەسارد، ئەمەش دوای نزیکەی مانگێک لە دیبەیتی تەلەفزیۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان. لە چەند هەفتەی نێوان مشتومڕەکە و کشانەوەیدا، شارەزایانی لیبڕاڵ و یاسادانەرانی دیموکراتەکان و خێرخوازانی پارتەکان داوای لە بایدن کرد کۆتایی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بهێنێت، چوونکە ڕاپرسییەکان دەریانخستووە کە ئێستا تەمەنی ٨١ ساڵە زەمینەی لەدەستداوە بە ترامپ
لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لە دوای کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەیەوە، بایدن ڕۆژی یەکشەممە بە کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاند: ئەو ڕاپرسیانەی کە ئەنجاممان دابوو دەریخست کە ئەوە پێشبڕکێیەکی نزیکە، شەڕێک بوو، ئەوەی ڕوویدا ئەوە بوو کە ژمارەیەک هاوکارانی دیموکراتەکانم بەشدارییان کرد ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پێیان وابوو بە مانەوەم لە کێبڕکێدا ئازاریان دەدەم.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی ڕاشاتوودەی، هەڵوێستی پیلۆسی دەرگای بۆ ژمارەیەک لە دیموکراتە کاریگەرەکان کردەوە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی بایدن بکەن. لە نێو ئەو کەسانەدا ناوی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەبینرێت. بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئۆباما لەو کاتەدا بە ڕای گشتی ڕاگەیاندووە، نیگەرانە لەوەی کە بەپێی ڕاپرسییەکان، بایدن لە سەرکەوتن دوور دەکەوێتەوە، ڕێگای هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترامپ فراوانتر دەبێت، هەروەها خێرخوازان دەستبەرداری سەرۆک (بایدن) دەبن.
پاشان ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئیدیعای کرد کە پیلۆسی لەگەڵ چاک شومەر سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران پەیامی ئۆبامایان بە بایدن گەیاندووە.
بەڵام سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەر هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی بایدن ڕەتدەکاتەوە. لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕەتیکردەوە بڵێت ئایا ڕاستەوخۆ داوای لە بایدن کردووە کە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ڕابگرێت، بەڵام وتی هەست دەکات سەرۆک "هەڵمەتی سەرکەوتنی بەڕێوەنەبردووە".
ئەم بابەتە 11826 جار خوێندراوەتەوە