بایدن : لەگەڵ گرووپی 7 هەماهەنگی دەکەین بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێران دا

پەیامی کورد   ...   بایدن : لەگەڵ گرووپی 7 هەماهەنگی دەکەین بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێران دا

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، واشینتۆن گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی 7 بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێران دا.

به پێی ڕاپۆرتێک ، بایدن هەروەها بانگەشەی کرد که تێگەیشتنێکی ڕوونی هەیه دەربارەی چۆنیەتی و کەی ئیسرائیل له بەرامبەر هێرشه مووشەکییەکانی ئێراندا کاردانەوەی دەبێت، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردەوە ووردەکاری لەو باره یه وه بخاته ڕوو.

سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی کە دامەزراندنی ئاگربەست لە غەززە قورستر بووە، ڕایگەیاند کە هێشتا ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە ئەگەری هەیە.

بایدن زیاتر ڕوونی کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر دابینکردنی چەکی دوور مەودا بۆ ئۆکراین.


ئەم بابەتە 14365 جار خوێندراوەتەوە