بایدن : "من کاندیدم و جارێکی دیکە سەردەکەومەوە"
پەیامی کورد ... بایدن : "من کاندیدم و جارێکی دیکە سەردەکەومەوە"
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : هێشتا توانای شکستپێهێنانی دۆناڵد ترامپ ی هەیە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کە بڕیارە لە مانگی 11ی ئهمساڵ بەڕێوەبچێت.
جۆ بایدن لە ههوڵدایه بۆ تێپەڕاندنی بەربەستی ئاستە مامناوەندەکەی لەو مشتومڕەی کە لەگەڵ ترامپ، لە ووڵامی پرسیارێکدا لەکاتێکدا سواری فڕۆكهكهی بو لە گەشتێکدا بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی دەنگدەرانی لایەنگری دیموکراتەکان لە ویلایەتی ویسکۆنسێن، کە ئایا دەتوانێت لە ڕکابەرەکەی بباتەوە، بایدن ووتی، "بەڵێ".
کۆشکی سپی، پشتڕاستی کردەوە کە جۆ بایدن "هەرگیز" بەنیازی کشانەوەی نییە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە مانگی 11ی ئهمساڵ ئەنجام بدرێت، بەڵکو زیاتر "بەرەو پێشەوەیە" لەگەڵ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی فشارەکان لەسەری بۆ کشانەوە دوای ئەنجامەکان لە مشتومڕێکی کارەساتبار.
جۆ بایدن دوای گەیشتن بە ویلایەتی ویسکۆنسێن، بە لایەنگرانی ووت، "من کاندیدم و جارێکی دیکە سەردەکەومەوە".
ئەم بابەتە 24062 جار خوێندراوەتەوە