بایدن : ناتانیاهوو بە نیاز نییە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بوەستێنێت

پەیامی کورد   ...   بایدن : ناتانیاهوو بە نیاز نییە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بوەستێنێت

گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کردووە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەسانی متمانەپێکراو و هاوپەیمانەکانی ڕایگەیاندبوو، پێی وایە ناتانیاهوو ئامادە نییە کۆتایی بە گرژییەکانی لەگەڵ حیزبۆڵڵای لوبنان بهێنێت. بایدن هەست بە "نائومێدی" دەکات بەهۆی شکستی پلانی ئاگربەست. سەرۆکی ئەمریکا هەست دەکات کە ناتانیاهوو بە گۆڕینی یەک لە دوای یەک هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە ئاگربەستی پێشنیارکراوی لەگەڵ حێزبۆڵڵا خۆی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکای "سووک" کردووە.
گۆڤاری پۆلیتیکۆ بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا بە کەسانی متمانەپێکراو و هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاندووە، ناتانیاهوو بەنیازی کەمکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ لوبنان نییە.

تەنیا ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ووتارێکی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک پێشکەش کرد، چەکدارانی سوپای ئیسرائیل گەڕەکی بەیرووتیان کردە ئامانج. بەپێی هەواڵی میدیاکان، ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ هێرشی بۆ سەر باشووری بەیروت ئەنجامداوە.

گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کردووە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەسانی متمانەپێکراو و هاوپەیمانەکانی ڕایگەیاندبوو، پێی وایە ناتانیاهوو ئامادە نییە کۆتایی بە گرژییەکانی لەگەڵ حیزبۆڵڵای لوبنان بهێنێت.


ئەم بابەتە 41610 جار خوێندراوەتەوە