بایدن و ترامپ لە کۆنگرێس بە یەک گەیشتن
پەیامی کورد ... بایدن و ترامپ لە کۆنگرێس بە یەک گەیشتن
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و ووڵاته، گه‌یشتنه كۆنگرێس بۆ ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ له سه‌رۆكایه‌تی نوێی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها بایدن له‌گه‌ڵ جیلی هاوسه‌ری كۆتا سێڵفی ماڵئاوای یان له كۆشكی سپی گرت.
پێشتر دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، گه‌یشته كڵێسای سانت جۆن بۆ یه‌كه‌مین چالاكی ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی.
مه‌راسیمی ده‌ست به‌كاربوونی ترامپ له نێوان كاپیتوڵ و كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌دان كه‌سایه‌تی به‌رز له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه ئاماده ده‌بن، له‌كاتێكدا سوێند ده‌خوات وه‌ك 47ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
دۆناڵد ترامپ و میلانیای هاوسه‌ری له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ كۆشكی سپی له‌لایه‌ن جۆو بایدن و جیلی هاوسه‌ریه‌وه پێشوازیان لێكرا و بایدن ووتی، "به‌خێربێیت بۆ ماڵه‌كه‌ت".
دوای ئه‌و مه‌راسیمه‌ش بایدن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆرمی ئێكس، وێنه‌یه‌كی سێڵفی خۆی و جیلی هاوسه‌ری بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی، "یه‌ك سێڵفی دیكه بۆ گه‌شته‌كه‌مان، خۆشمان ده‌وێیت ئه‌مریكا".
له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه بایدن ته‌مه‌ن 82 ساڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیل ته‌مه‌ن 73 ساڵ له پاشخانی باخچه‌یه‌كی به‌فراوی كۆشكی سپی دا زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌ن و وێنه‌یه‌كی ماڵئاوایی له‌كۆشكی سپی ده‌گرن.
ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە