بایدن و هاریس لە واشینتۆن لەگەڵ زێلینسکی کۆدەبنەوە

پەیامی کورد   ...   بایدن و هاریس لە واشینتۆن لەگەڵ زێلینسکی کۆدەبنەوە

بڕیارە شەممەی داهاتوو ٥ی ئۆکتۆبەر لە کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆببنەوە و دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە لەشکرکێشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین تاوتوێ بکەن.

کارین ژان پیێر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە زێلێنسکی بە جیا لەگەڵ کامالا هاریس، جێگری سەرۆک و کاندیدی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

به پێی ئەم ڕاگەێندراوه ، سەرکردەکانی هەر دوو ووڵات بڕیاره سه باره ت به دۆخی شه ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکه ن، له نێویشیان دا پلانی ستراتیژی ئۆکراین و پاڵپشتی ئه مریکا بۆ ئەم ووڵاته له بەرگریکردن له خۆی له بەرامبەر دەستدرێژی ڕووسیا.

سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی زیادی کرد: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریس جێگری سەرۆکەکەی جەخت لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕی واشینتۆن دەکەنەوە بۆ وەستانەوە لە تەنیشت ئۆکراین تا ئەو کاتەی کە ئەم شەڕە سەردەکەوێت.

زێلێنسکی باسی لەوە کردووە کە پلانێکی هەیە بۆ سەرکەوتن لە شەڕەکەدا و پلانی هەیە بیدەنە بەردەم بایدن.

سەرۆکی ئۆکراین لە کردنەوەی بیستەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ستراتیژی یاڵتا ئەورووپی لە کیێڤ ووتی : شەڕە شەڕئەنگێزەکان، وەک ئەو شەڕەی کە ڕووسیا لە دژی ئۆکراین دەستی پێکردووە، دەکرێت یان لە ڕێگەی دەرکردنی سوپای داگیرکەر لە بەرەکانی شەڕ بێت لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە کە تێیدا ووڵات "ئەگەر ئۆبژەی هێرش لە داگیرکاری ڕزگار بکرێت و سەربەخۆییەکەی بپارێزرێت، دەگاتە ئەنجامێکی ئەرێنی".

ووتیشی : لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئۆکرانیا پێویستی بە پێگەیەکی بەهێز هەیە. ئەمریکا دەتوانێت لەم بوارەدا یارمەتیدەر بێت؛ ئەگەر ئێمە و هاوپەیمانی سەرەکیمان بە یەکسانی کاربکەین بۆ سەرکەوتن”.

ئۆکراین چەند مانگێکی چارەنووسساز لە پێشە و زێلێنسکی هەوڵ دەدات دەستپێشخەری شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بکات بە بەدەست هێنانی پشتیوانی زیاتر لەلایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواوە.

ئەمریکا ڕێگەی بە کیێڤ داوە کە تەنیا لە ناوچەیەکی سنووردار لە ناو سنووری ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراین ، ئەو چەکانەی کە ئەمریکا دابینی دەکات بەکار بهێنێت.


ئەم بابەتە 53468 جار خوێندراوەتەوە