بایدن : چارەسەری دوو دەوڵەتی تاکە ڕێگایە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی ئیسرائیل

پەیامی کورد    ...   بایدن : چارەسەری دوو دەوڵەتی تاکە ڕێگایە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی ئیسرائیل

ئیسرائیل مافی خۆیەتی ڕووبەڕووی حەماس ببێتەوە. تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار فەلەستینی کوژراون کە زۆربەیان ئەندامی حەماس نین.

فەرمانم دا کە "بەربەستێکی کاتی" لە کەنارەکانی غەززە درووست بکرێت بۆ ئەوەی هاوکاری زیاتر بۆ ئەم ناوچەیە بکرێت.

سەبارەت بە ئۆکراین دەبێ بە پووتین بڵێم پاشەکشە ناکەین و تەسلیم نابین. هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە ئۆکراین دا نییە و ئێمەش بڕیارمانداوە بەو شێوەیە بمێنینەوە.

درووستکردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە واتای سنووردارکردنی هەڕەشەکانی ئێرانە. هەر بۆیە هاوپەیمانییەکم پێکهێناوە کە لە ١٢ وڵات پێکهاتووە بۆ بەرگریکردن لە کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە دەریای سووردا.


ئەم بابەتە 11417 جار خوێندراوەتەوە