بایدن : گواستنەوەی حکوومەت بە ئاشتیانە دەبێت

پەیامی کورد   ...   بایدن : گواستنەوەی حکوومەت بە ئاشتیانە دەبێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەم ووتاریدا دوای شکستی کامالا هاریس کاندیدی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ ووتی: لە دیموکراسیدا هەمیشە ئیرادەی گەل سەردەکەوێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم وتاریدا دوای شکستی کاندیدی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ووتی: لە گفتوگۆکەی لەگەڵ ترامپ پێم ووتبوو کە گواستنەوەی دەسەڵات بە ئاشتیانە دەبێت.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەم ووتارەکەیدا دوای شکستی کامالا هاریس کاندیدی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لەم کێبڕکێیەدا وتی: لە دیموکراسیدا ئیرادەی گەلە هەمیشە سەردەکەوێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ترامپ کرد و ووتی، "پێم وتووە (ترامپ) کە ئیدارەکەم سەرنجی لەسەر گواستنەوەی ئاشتیانەی حکوومەت دەبێت، چوونکە خەڵک شایەنی ئەوەن".

بایدن بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئاماژە بە ڕەتکردنەوەی شکستی ترامپ بکات لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ووتی: پێکهاتەی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا کراوە و دادپەروەرانە و شەفافە و دەتوانرێت متمانەی پێبکرێت چ لە سەرکەوتن یان شکستدا. "ناتوانیت تەنها لە کاتی سەرکەوتن دا ووڵاتەکەت خۆش بوێت".


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە