بزووتنەوەی فەتح داوا لە حەماس دەکات دەست بەردارى دەسەڵاتبن                                                                      

پەیامی کورد   ...   بزووتنەوەی فەتح داوا لە حەماس دەکات دەست بەردارى دەسەڵاتبن                                                                     

بزووتنەوەى فەتحى فەڵەستینى، داوا لە بزووتنەوەى حەماس دەکات دەست بەردارى دەسەڵات بێت.

بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڵەستینی ناسراو بە فەتح، کە مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینی، رابەرایەتی دەکات، داوای لە بزووتنەوەی حەماس کرد، لەپێناو پارێزگارییکردن لەمانەوەی فەڵەستینییەکان لە غەززە، لە دەسەڵاتی سیاسی ئەو ناوچەیە دووربکەوێتەوە.

مونزیر حایک، ووتەبێژی بزووتنەوەی فەتح لە کەرتى غەززە رایگەیاند، جەنگی ئێستای ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنانە بە بوون و مانەوەی فەڵەستینییەکان لەغەززە، لەبەرئەوە پێویستە حەماس لە گۆڕەپانى سیاسی و حکوومەتی غەززە دوورکەوێتەوە.

ووتەبێژەکەی فەتح لە غەززە راشیگەیاند، پێویستە حەماس بڕیاری ئازایانە لەبارەی غەززە و ژن و منداڵی ئەو کەرتە گرینگەی فەڵەستینەوە بدات و میهرەبانی پیشان بدات.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە