بلوومبێرگ : تاڵیبان داواکارییەکەی ترامپ بۆ گەڕاندنەوەی چەکەکانی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بلوومبێرگ : تاڵیبان داواکارییەکەی ترامپ بۆ گەڕاندنەوەی چەکەکانی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
ماڵپەڕی بلومبێرگ بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، تاڵیبان داواکارییەکەی دۆناڵد ترامپ ی سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا بە بەهای ملیارەها دۆلار کە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە ئەفغانستان ماونەتەوە.
بلوومبێرگ ڕایگەیاند: کەسێکی ئاگادار لەم بابەتە ڕایگەیاندووە کە تاڵیبان هیچ کام لەو کەرەستە سەربازییانەی کە هێزەکانی ئەمریکا بەجێیان هێشتووە ناگەڕێنێتەوە کاتێک لە ساڵی ٢٠٢١ لە ئەفغانستان دەکشێنەوە.
ئەو کەسە کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەش کردووە، لەبری ئەوەی ئەم کەرەستە سەربازییە وەربگرێتەوە، پێویستە ئەمریکا چەکی پێشکەوتووتر بدات بە تاڵیبان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش-ک.
بلوومبێرگ زیادی کرد : ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان کابول و ئیدارەی دۆناڵد ترامپ شێوەیەکی لەرزۆکی وەرگرتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلوومبێرگ، ئەم ڕاپۆرتە دوای قسەکانی ترامپ هات لە گردبوونەوەیەکی ڕۆژی یەکشەممەدا، کە تیایدا سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر ئەفغانستان فڕۆکە و تەقەمەنی ئاسمانی بۆ زەوی و ئۆتۆمبێل و کەرەستەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا نەگەڕێنێتەوە لە دەرەوەی ئەم وڵاتە ئاسیاییە.
دۆناڵد ترامپ دەڵێت "ئەگەر بڕیارە ساڵانە ملیارەها دۆلار بدەین، پێیان بڵێین هیچ پارەیەکیان پێنادەین تاوەکو کەرەستە سەربازییەکانمان نەدەنەوە".
لە لایەکی دیکەوە، حەمدۆڵڵا فیترات، جێگری ووتەبێژی حکوومەتی چاودێرانی تاڵیبان لە پەیامێکی کورتدا ڕایگەیاندووە: "بەنیازین لەم کاتەدا لێدوان لەسەر ئەم بابەتە بدەین".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا دوای زیاتر لە 20 ساڵ ئامادەبوونیان بە خێرایی لە ئەفغانستان کشانەوە، بە بەهای زیاتر لە 7 ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازی ئەمریکی کەوتە دەست تاڵیبان.
ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە