بلوومبێرگ : ڕووسیا هیچ پلانێکی نییە بۆ ڕزگارکردنی بەشار ئەسەد
پەیامی کورد ... بلوومبێرگ : ڕووسیا هیچ پلانێکی نییە بۆ ڕزگارکردنی بەشار ئەسەد
بلوومبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کرێملین ەوە ڕایگەیاندووە، ڕووسیا هیچ پلانێکی نییە بۆ ڕزگارکردنی بەشار ئەسەد و تا ئەو کاتەی سوپای سووریا بەردەوام بێت لە جێهێشتنی پێگەکانی، هیچ ئاسۆیەکی بۆ ئەوە نابینێت. باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە دیمەشق ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کرد کە ووڵاتەکەی بەجێبهێڵن.
سەرچاوەیەکی نزیک لە کرێملین ڕایدەگەێنێت، پوتین هیچ پلانێکی نییە بۆ ڕزگارکردنی ئەسەد.
بلوومبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کرێملین ەوە ڕایگەیاندووە، ڕووسیا هیچ پلانێکی نییە بۆ ڕزگارکردنی ئەسەد، چاوەڕێی هیچ پلانێکیش ناکەین تاوەکوو سوپا پێگەکانی بەجێ بهێڵێت.
لەم چوارچێوەیەدا، سەرچاوە تایبەتەکانی عەرەبی سکای نیووز هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ڕووسیا دیمەشقی ئاگادار کردووەتەوە کە هەر دەستوەردانێکی ئەم ووڵاتە سنووردار دەبێت و لە ئێستادا ئەولەویەتەکانی دیکەی هەیە.
ئەم بابەتە 141 جار خوێندراوەتەوە