بلوومبێرگ : کۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی درووستکردنی ڕۆبۆتێکی تایبەتی ماڵەوەیە
پەیامی کورد ... بلوومبێرگ : کۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی درووستکردنی ڕۆبۆتێکی تایبەتی ماڵەوەیە
دوای شکستی پڕۆژەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئێستا وادیارە ئەپڵ دەیەوێت ڕۆبۆتێکی تایبەتی ماڵەوە درووست بکات کە توانای بەدواداچوونی خەڵکی هەبێت لە دەورووبەری ماڵەکەدا، هەروەها ئامێرێکی سەر مێز کە توانای کۆنترۆڵکردنی نمایشەکەی هەبێت لەلایەن ڕۆبۆتەوە. ئەم پڕۆژەیە هێشتا لە قۆناغی سەرەتایی توێژینەوە و پەرەپێداندایە و هیچ گەرەنتییەک نییە کە ڕۆبۆتەکانی ئەپڵ بەردەست بن.
ئەم بابەتە 90274 جار خوێندراوەتەوە