بلینکن : جێهێشتنی بەرجام یەکێک بوو لە هەڵە گەورەکانمان
پەیامی کورد ... بلینکن : جێهێشتنی بەرجام یەکێک بوو لە هەڵە گەورەکانمان
ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : وەک دەزانن کاتێک ئەم حکوومەتە هاتە سەر دەسەڵات هەوڵمان دا جارێکی تر دیپلۆماسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەست پێ بکەینەوە، چوونکە ئەگەر لانیکەم کێشەیەک لەسەر مێزەکە لاببەیت ئەوە کارێکی باشە.
وەک دەزانن لە سەردەمی ئۆبامادا ڕێککەوتنێک کرا کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی سنووردار کرد. یەکێک لە هەڵە گەورەکان کە لەم ساڵانەی دوایی دا کردوومانە، وازهێنان بوو لەم ڕێکەوتنە و ڕێگەدان بە ئێران لەو سندووقە دەربچێت کە ئێرانمان خستە ناویەوە.
ئێرانییەکان بۆمبێکیان بەرهەم نەهێناوە، بەڵام پێدەچێت کاتی ڕاستەقینەی هەڵهاتنیان یەک بۆ دوو هەفتە بێت.
هەڵهاتن لە کاتدا ئەو چەمکەیە کە ئەمریکییەکان داهێنراون بۆ ئاماژەدان بەو کاتەی کە پێویستە بۆ کەڵەکەکردنی ماددە ئەتۆمییەکان کە پێویستن بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی. ئێران هەمیشە بانگەشەکانی سەبارەت بە هەوڵدان بۆ درووستکردنی چەکی ئەتۆمی ڕەتکردووەتەوە.
ئەم بابەتە 17211 جار خوێندراوەتەوە