بلینکن: من لە جۆلانی دڵنیا نیم

پەیامی کورد   ...   بلینکن: من لە جۆلانی دڵنیا نیم


ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ئانتۆنی بلینکن لە ووتارێکدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دڵنیا نین لەوەی سەرۆکی یاخیبووانی سووریا کەمینەکانی ئەم ووڵاتە دەپارێزێت.
هەروەها ووتیشی : دڵنیا نیم کە سەرۆکی تەحریر شام کەمینەکانی سووریا دەپارێزێت.
بلینکن زیادی کرد : سەرۆکی تەحریر شام شتێکی درووستی وتووە، بەڵام ئەوەی پێویستە سەرنجی لەسەر بدەین ئەوەیە کە ئایا کارێکی درووست دەکات یان نا.
لە لایەکی دیکەوە "گەیر پیدەرسۆن" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا چوارشەممە ڕایگەیاند، لابردنی ناوی تاقمی تەحریر شام لە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکان پەیوەستە بە پابەندبوونیان بە پاڵپشتیکردنی خەڵکی مەدەنی.
هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە پێوەرێکی دیکە بۆ لابردنی تەحریر شام لە لیستی تیرۆریستان، پابەندبوونیانە بە پرۆسەی سیاسی کە هەموو لایەک لەخۆ دەگرێت.


ئەم بابەتە 142 جار خوێندراوەتەوە