بلینکن : کۆریای باکوور ووڵامێکی تووند وەردەگرێت بەهۆی پاڵپشتیکردنی ڕووسیا
پەیامی کورد ... بلینکن : کۆریای باکوور ووڵامێکی تووند وەردەگرێت بەهۆی پاڵپشتیکردنی ڕووسیا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پاڵپشتی سەربازی کۆریای باکوور لە ڕووسیا ڕووبەڕووی وەڵامێکی "توند" دەبێتەوە. وتەبێژی ئەم وەزارەتە هەروەها "نیگەرانی" خۆی لە بوونی سەربازانی کۆریای باکوور لە ئۆپراسیۆنە شەڕکەرەکانی هێزەکانی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا دەربڕی.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی تشرینی دووەم لە دیدارێکدا لەگەڵ مارک ڕووت، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە برووکسل ڕایگەیاند: کۆریای باکوور ووڵامی بەشداری هێزەکانی لە شەڕی ڕووسیا دەداتەوە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئۆکراین ئەنجام بدەن." ئەوە قورس دەبێت."
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمریکا، سەربازانی کۆریای باکوور لە ئێستادا سەرقاڵی شەڕن لە نزیک سنووری ئۆکراین .
هەروەها مارک ڕووتێ سکرتێری گشتی ناتۆ جارێکی دیکە داوای لە ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە و هاوپەیمانانی ئۆکراین کرد کە پشتیوانی خۆیان بۆ کیێڤ بەهێزتر بکەن. ووتیشی: پێویستە زیاتر کاربکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئۆکراین دەتوانێت بەردەوام بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی [ڕووسیا].
هاوپەیمانی ناتۆ و هەروەها یەکیتی ئەورووپا ترسیان هەیە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پاڵپشتی دارایی چەند ملیار دۆلاری بۆ ئۆکرانیا ببڕێت یان کەم بکاتەوە و هەوڵ بدات لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتنێک بگات کە زیان بە کیێڤ بگەێنێت .
بۆیە ئەنتۆنی بلینکن چووەتە برووکسل بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ووڵاتانی دیکەی ئەندام کۆببێتەوە بۆ ڕاوێژ و ڕاوێژکردن لەسەر ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستپێکردنی کارەکانی ئیدارەی ترامپ. سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ لە ٢٠ی ژانویەی ساڵی داهاتوو دەست پێدەکات.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە