بنکەی ئاسمانی ئاڵمانیا لە دووهەم حاڵەتی بەرزی ئامادەباشی دایە

پەیامی کورد   ...   بنکەی ئاسمانی ئاڵمانیا لە دووهەم حاڵەتی بەرزی ئامادەباشی دایە

ووتەبێژی بنکەی ئاسمانی ناتۆ لە ئاڵمانیا ڕایگەیاند، بنکەکە كەوتوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، دوای ئەوەی ئاستی ئەمنیان لە شەوی ڕابردوەوە بەرزکردوەتەوە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان کە ئاماژەن بۆ مەترسیی لەسەر بنکەکە.
‎ووتەبێژی بنکەی ئاسمانی ناتۆ لە شارۆچکەی گەیلین کیرشنی ئاڵمانیا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاند : "ئێمە هێشتا ئاستی ئاسایشی چارلیداین"، كە مەبەست لێی ڕووداوێک ڕوویداوە یان زانیاری هەواڵگری وەرگیراوە کە ئاماژەیە بۆ مەترسی لەسەر ڕێکخراوەکە یان کارمەندانی ناتۆیە نازانین .

ئاماژەی بەوەش کرد، لەشەوی ڕابردووەوە ئاستی ئەمنیان بەرزكردوەتەوە و ئەوەی لە بنكەكە هەیە دووەم بەرزترین حاڵەتی ئامادەباشیە لە چوار حاڵەتەكەدا.

‎ووتەبێژی بنكەكە باسی لەوەشكردوە، لە بنكەكە فڕۆکەی چاودێری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی (AEW&C)ی ناتۆ هەیە، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی.


ئەم بابەتە 10096 جار خوێندراوەتەوە