به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە بارینی باران بڵاو دەکاتەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئەگەری نمەبارانی کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هه‌یه و سبه‌ی هه‌ینیش نمەباران لەکاتەکانی بەرەبەیان دەست پێدەکات رێژەی دابارین زیاددەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاکوو کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمینێتەوە.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک کاریگەری زیاتر دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15 – 20) کیلۆمه‌تر دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئاڕاستەی با لەنێوان باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری ژۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین لە نێوان (7 –9 ) کیلۆمه‌تر دەبێت.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەى هەینی لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان و ناوەڕاستی هەرێم، نمەباران لەکاتەکانی بەرەبەیان دەست پێدەکات رێژەی دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاکوو کاتەکانی دوایینیوەڕۆ، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خێراىی با مامناوەند ده‌بێت و ئاڕاستەی با ئاڕاستە گۆڕاو دەبێت، مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمه‌تر دەبێت، لەشوێن و کاتی دابارین لەنێوان (5 – 7 ) کیلۆمه‌تر دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویەکان نزمدەبنەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە