"به‌گوژمه‌ی 240 ملیار پڕۆژه له قه‌زای شێخان ئه‌نجامدراون"
پەیامی کورد ... "به‌گوژمه‌ی 240 ملیار پڕۆژه له قه‌زای شێخان ئه‌نجامدراون"
قایمقامی قه‌زای شێخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی زیاتر له 240 ملیار دینار پڕۆژه‌ی له سنووری قه‌زای شێخان ئه‌نجام داوه، ده‌شڵێ "به‌شێك له پڕۆژه‌كان ستراتیژین."
سه‌ردار شێخ یه‌حیا، قایمقامی شێخان ڕایگه‌یاند "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەنیا لە سەردەمی کابینەی نۆ به گوژمه‌ی زیاتر له 240 ملیار دینار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری قه‌زای شێخان ئه‌نجام داوه، به‌شێك له‌و پڕۆژانه ته‌واوبوونه و كه‌وتوونه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتییانی سنووری ئێمه، به‌شێكی دیكه‌یش هێشتان کاریان تێدا دەکرێت، به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی قه‌زای شێخان ستراتیژین، وه‌ك پڕۆژه‌ی ڕێگای په‌رستگای لالش، ڕێگه‌ی شێخان باعه‌درێ و چه‌ندانی دیكه‌ش."
قایمقامی شێخان ڕوونی كرده‌وه " پڕۆژه‌كان هه‌موو بواره‌كانی ئاو، كاره‌با، په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی و ڕێگاوبان له‌خۆ ده‌گرێت، دوای ته‌واوبوونیان قه‌زای شێخان ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی."
سه‌ردار شێخ یه‌حیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ساڵانه‌ی دوایی گرینگیه‌كی زۆری به قه‌زای شێخانداوه، به‌رده‌وام پڕۆژه جێبه‌جێ كراون، بێگومان پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، حکوومەتیش به‌پێی بوودجه‌ی به‌رده‌ست درێغی ناكات له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری."
ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە