بورێل : بە سەرکەوتنی ترامپ، ئەورووپایەکی بەهێز و سەربەخۆ بونیاد دەنێین

پەیامی کورد   ...   بورێل : بە سەرکەوتنی ترامپ، ئەورووپایەکی بەهێز و سەربەخۆ بونیاد دەنێین

ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکانی جیهان دەبێت، بە ئۆکراین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە

وێڕای پیرۆزبایی "دۆناڵد ترامپ" بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە بە دەستبەکاربوونی، یەکێتی ئەوروپا هەوڵ دەدات بۆ دروستکردنی ئەوروپایەکی بەهێز و سەربەخۆ.

"جۆزێف بورێل"، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، چوارشەممە ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە "دۆناڵد ترامپ" کرد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و جەختی لەوە کردەوە کە یەکیتی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە بونیاتنانی ئەورووپایەکی بەهێز و سەربەخۆ.

بورێل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (پێشتر تویتەر) نووسیویەتی، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ دەکەین. ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکانی جیهان دەبێت، بە ئۆکراین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە کە گرینگن بۆ ئاسایشی جیهانی”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : یەکیتی ئەورووپا لە هیچ هەوڵێک بۆ پاراستنی پەیوەندییە دینامیکیەکەی لەگەڵ ئەمریکا بە پشت بەستن بە سیاسەتی هاوبەشی دەرەوە و ئەمنی خۆی ناپارێزێت. لە هەمان کاتدا یەکیتی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ پێش خستنی بەرپرسیارێتییە ستراتیژییەکانی، لە ئاسایش و بەرگرییەوە تا کەشوهەوا، هەروەها بۆ بونیاتنانی ئەورووپایەکی بەهێز و سەربەخۆ”.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە (١٥ی تشرینی دووەم) بەڕێوەچوو و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و نوێنەری پارتی دیموکراتەکان ، ڕکابەری سەرەکی ترامپ بوو وەک کاندیدی پارتی کۆمارییەکان.

هەموو میدیا ئەمریکییەکان باسیان لەوە کردووە کە بە ژماردنەوەی بەشێکی زۆری دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان، ترامپ بەربەستی دەنگەکانی تێپەڕاندووە کە پێویستە بۆ چوونە ناو کۆشکی سپی و دەبێتە ٤٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا. توانی ئەو ٢٧٠ دەنگی هەڵبژاردنە تێپەڕێنێت کە پێویست بوو بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و کامالا هاریس شکست پێبهێنێت.

زۆرێک لە شرۆڤەکاران پێشبینیان کردووە لەگەڵ دەست بەکاربوونی ترامپ، ڕۆڵی ئەمریکا لە هاوپەیمانی ناتۆ و پاڵپشتیکردنی بۆ ئەورووپا کەم دەبێتەوە، بەتایبەت پاڵپشتی چەکداری ئۆکراین لە دژی ڕووسیا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترامپ بە نیازە ئۆکراین ناچار بکات دانووستان لەگەڵ ڕووسیا بکات و بە کەم کردنەوەی پشتیوانییەکانیش کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە