بونیاتنانەوەی ڕووخساری باڵندەیەکی زەبەلاح کە لەلایەن مرۆڤەوە لەناوچووە

پەیامی کورد   ...   بونیاتنانەوەی ڕووخساری باڵندەیەکی زەبەلاح کە لەلایەن مرۆڤەوە لەناوچووە

هەواڵ ئۆنلاین نووسیویەتی : زیاتر لە سەدەیەک زانایان بەدوای کەللەسەری بەردبووی باڵندەی Genyornis newtoni دەگەڕێن. نزیکەی ٥٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر ئەم باڵندە زەبەلاحانە بە قاچێکی ماسوولکەیی لە دارستان و چیمەنتۆکانی ئوسترالیادا دەسووڕانەوە، لە مرۆڤ بەرزتر بوون و کێشیان سەدان کیلۆ بوو.

جێگای سەرنجە بزانین توێژەران پێیان وایە ئەم کۆمەڵە باڵندە زەبەلاحە لەلایەن مرۆڤەوە لەناوچوون؛ توێژەران لە توێژینەوەیەکی ١٧ی ئابدا لە گۆڤاری ئەناتۆمیک ڕیکۆرددا ڕایانگەیاندووە، ڕەنگە ئەم باڵندانە زۆر بە هێواشی گەشەیان کردبێت و زاوزێیان کردبێت بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو فشارانە بگرن کە مرۆڤ لەسەر کیشوەرەکە هێناویەتییە ئاراوە.


ئەم بابەتە 37987 جار خوێندراوەتەوە