بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤،٨ پلەی ڕیختەر لە نزیك قەسرشیرین ڕوویدا

پەیامی کورد   ...   بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤،٨ پلەی ڕیختەر لە نزیك قەسرشیرین ڕوویدا

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤،٨ پلەی ڕیختەر لە نزیك قەسرشیرین ڕوویدا، بوومەلەرزەكە لە ناوچەكانی دیكەی پارێزگای كرماشان، ئیلام و هەندێ ناوچەی باشووری كوردستانیش هەستی پێكرا.
بوومەلەرزەكە كاتژمێر ١٢ و ٢٤ خولەكی ڕۆژی سێشەممە و لە دووری ١٩ كیلۆمەتری شاری قەسرشیرین و لە قووڵایی ١٤ كیلۆمیتری زەویدا ڕوویداوە.

دوای ئەو بوومەلەرزەیە، دوو جاری دیكەش بوومەلەرزە بە گوڕی ٢،٨ و ٢،٩ پلەی ڕیختەر لە قووڵایی ١٠ كیلۆمیتری زەوی لە شاری قەسرشیرین دا ڕوویاندا.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە