بوومەلەرزەیەك كرماشانی هەژاند
پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەك كرماشانی هەژاند
رۆژی دووشەممە، ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران رایگەیاند، کاژێر 04:32 خولەک بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر لە پارێزگاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە.
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8 کیلۆمەتری زەوی روویداوە و ناوەندەکەی شاری قەسری شیرین بووە کە دەکەوێتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان.
بوومەلەرزەکە لە تەوای شار و ناوچەکانی پارێزگای کرماشان هەستی پێکراوە
ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە