بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلە لە ڕووسیا
پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلە لە ڕووسیا
خزمەتگوزاری ژێئۆفیزیکی ئاکادیمیای زانستی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نزیک دوورگەکانی کوریل لەم ووڵاتە ڕوویدا.
بەگوێرەی پێگەی هەواڵی "ئاڕ تێ نیووز" تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە زیانی گیانی و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە