بڕیارە ئەم ھەفتەیە ھەرێم و عێراق بگەنە ئەنجامی کۆتایی
پەیامی کورد ... بڕیارە ئەم ھەفتەیە ھەرێم و عێراق بگەنە ئەنجامی کۆتایی
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دهڵێت، لەم ھەفتەیەدا کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆتایی پێدێت و دەست بەھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەکرێتەوە و ئەو کێشەیە چارەسەردەکرێت.
دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، ووتی، "کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو لهگهڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق قسهمان له بارهی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان کرد.
له كۆبوونهوهكهدا و له خاڵی یەکەم، قهسهمان لەبارەی ١٦ دۆلاری کۆمپانیا نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ھەر بەرمیلێک ١٦ دۆلار کێشەی لەسەرە ئەویش پێویستە گەرەنتی ھەبێت مانگانە بۆیان خەرج بکرێت.
خاڵی دووەم، ئەو قەرزەی ھەیە چارەسەر بکرێت و پرسی دانانی ڕێژەی ھەناردەی نەوت ئەویش دیاری بکرێت و لەگەڵ تورکیاش ئەوە چارەسەر کراوە، بهڵام ئەوەی ئێستا کێشەی لەسەرە ئەوەیە ھەرێمی کوردستان بۆ پێداویستی ناوخۆ چەندی پێویستە بۆ بەکار ھێنانی ناوخۆیی و پێشتر ژمارەیەکیان حیساب کردبوو دەیهوێت زیاد بکرێت بەھۆی زیادبوونی پێداویستی ناوخۆیی بۆ ئۆتۆمبێل و کارەبا و کارگەكان، بۆیە گفتووگۆ بەردەوامە لە نێوان شاندی ھەرێم و عێراق و بڕیارە ئەم ھەفتەیە بگەنە ئەنجامی کۆتایی و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێتەوە، چوونکە ووڵاتە زلھێزەکان زۆر سوورن لەسەر ئەوەی دەست پێ بکاتەوە بەتایبەت ئەمەریکا و بڕیارە ئەم ھەفتەیە بگەنە ڕێککەوتن.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە