بڕینی یەکێک لە باڵەكانی سوپای پاسداران بە سزادانی دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە لە دەور دانەوەی سزاکانی ئەمریکا ڕۆڵیان هەبووە

پەیامی کورد    ...   بڕینی یەکێک لە باڵەكانی سوپای پاسداران بە سزادانی دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە لە دەور دانەوەی سزاکانی ئەمریکا ڕۆڵیان هەبووە


هەژماری بەکارهێنەری ڕێکخراوی یووئانی (هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پێشوازی لە سزادانی دوو کەشتی نەوتهەڵگری پەیوەندیدار بە سوپای پاسداران ەوە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە کرد.

ئەم ڕێکخراوە نووسیویەتی: وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دوو کەشتی نەوتهەڵگری "ئارتورا" و "کۆهانا"ی سزا داوە. ئەم دوو نەوتهەڵگرە لە لایەن یووئانیەوە ئاشکرا کراون و چالاکییەکانیان بەشێکە لە تۆڕی بەرفراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان. ئەم کارە ڕاستەوخۆ زیان بە باڵی ئابووری تاقمی تیرۆریستی پاسداران دەگەیەنێت.
ئەم بابەتە 11735 جار خوێندراوەتەوە