بۆمباران كردنی وێستگەی كارەبای گوندەواری دێرك لە لایەن توركیاوە

پەیامی کورد   ...   بۆمباران كردنی وێستگەی كارەبای گوندەواری دێرك لە لایەن توركیاوە

ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تورکیا بە درۆنێک هێرشی کردە سەر ویستگەی کارەبای گوندی گڕكەندال سەر بە شارۆچکەی دێركی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام زیانی ئەو هێرشە ئاشکرا نەکراوە.

هەر بەپێی ڕاگەێندراوەکەی ڕوانگە، تورکیا گرووپێکی چەکداری بۆ هێرش کردن پێک هێناوە و پێش ئەو هێرشە، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردبووە سەر ئۆتۆمبیلێک لە خان جەبەل لە دەردەوا و لە ئەنجامدا دوو کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەکە کوژران.
لە دەستپێکی ساڵی نوێدا، تورکیا، ٢٣ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەو شوێنانەی بۆمباران کردووە کە لە ژێر دەستی هەسەدەدان و لە ئەنجامدا ١١ کەس کوژراون و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوونە کە سەرجەمیان خەڵکی سڤیلن.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە