بۆمبێکی جۆری ATM لە مۆسکۆ تەقییەوە
پەیامی کورد ... بۆمبێکی جۆری ATM لە مۆسکۆ تەقییەوە
میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، ئامێری ATMی بۆمبڕێژکراو لە مۆڵی بازرگانی سۆیوزولو لە مۆسکۆ تەقیوەتەوە.
تەقینەوەکە بەشێک لە پەنجەرەی باڵەخانەکەی شکاند، بەڵام ئاگری لێنەکەوتەوە. 120 کەس لە ناوەندی بازرگانییەکە چۆڵکراون.
پۆلیسی مۆسکۆ وێنەی کەسێکی بڵاوکردەوە کە بۆمبێک لەناو ئامێری ATM دادەنێت.
پۆلیسی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، ڕەنگە تۆمەتبارەکە پەیوەندی بە ساختەکارانی ئۆکراین یەوە هەبێت.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە