بۆ ناتوانین بەیانیان بە ئاسانی لە خەو هەڵستین؟

پەیامی کورد   ...   بۆ ناتوانین بەیانیان بە ئاسانی لە خەو هەڵستین؟

گۆڕانکاری و ناڕێکی کاتی خەوتن و بەئاگابوونەوە وادەکات لەکاتی دیاریکراودا بەئاگاهاتنەوە قورس بێت خەوتن بۆ تەندرووستی گشتی زۆر گرینگە و پێویستە بەشێوەیەکی پێویست بخەویت و ئەوەی پێویستت پێیەتی، نەک تەنها ئەوەندەی پێت وایە پێویست و بەسە . زۆربەی گەورەکان پێویستیان بە نزیکەی حەوت بۆ نۆ کاتژمێر خەوتن هەیە لە شەوێکدا، بەڵام دیاریکردنی چەند خەوتن کاتێکی دەوێت.

دکتۆر ئەلیسیا ڕۆت، پزیشکی کلینیکی کلینیکی کلیڤلاند لە سەنتەری تێکچوونی خەو دەڵێت، هەندێک کەس شەوانەن و بەو هۆیەوە ناتوانن بەیانیان بە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە خەو هەڵسن. بێگومان بە ووتەی ئەو ڕێگا هەیە بۆ گۆڕینی خووەکان.

جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ گۆڕینی کاتژمێری بایۆلۆژی، هەر چەند ڕۆژ جارێک کاتی خەوتن بگۆڕدرێت بۆ ٣٠ خولەک یان کاتژمێرێک زووتر، دوور بکەوەرەوە لە ڕووناکی بەهێز و کاتەکانی سەیرکردنی شاشە سنووردار بکە بۆ چوار کاتژمێر پێش خەوتن.


ئەم بابەتە 11481 جار خوێندراوەتەوە