بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ لەگەڵ ئۆکراین ، مۆسکۆ چەند داواکارییەک دەداتە واشینتۆن
پەیامی کورد ... بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ لەگەڵ ئۆکراین ، مۆسکۆ چەند داواکارییەک دەداتە واشینتۆن
دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ڕووسیا لیستی داواکارییەکانی پێشکەش بە ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشینتۆن ڕێک بخاتەوە.
هێشتا ڕوون نییە کە داواکارییەکانی ڕووسیا چین، یان ئامادەیە پێش قبووڵکردنی دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ کیێڤ بچێتە نێو دانووستانەکانی ئاشتییەوە.
ئەو دوو سەرچاوەیە ڕایانگەیاندووە، بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریکی لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لە کاتی دانووستانی ڕاستەوخۆدا باسیان لە مەرجەکان کردووە.
ئەو دوو سەرچاوەیە بارودۆخی کرێملین یان بە ناڕوون و هاوشێوەی ئەو داواکارییانە وەسف کردووە کە پێشتر لە ئۆکراین و ئەمریکا و ناتۆ کردوویەتی.
ئەو مەرجانەی پێشوو بریتی بوون لە وەرنەگرتنی کیێڤ لە ناتۆ، ڕێککەوتنێک بۆ جێگیرنەکردنی هێزی بیانی لە ئۆکراین و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە بە بانگەشەی ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ کریمە و چوار پارێزگای دیکەی ڕووسیا.
هەروەها لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووسیا داوای لە ئەمریکا و ناتۆ کردووە، چارەی ئەو شتانە بکەن کە بە "هۆکاری بنەڕەتی" شەڕەکە وەسفی دەکات، لەوانەش فراوانبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات.
لە لایەکی دیکەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاوەڕوانی بڕیاری پووتین دەکات سەبارەت بە ڕازیبوون بە ئاگربەستی ٣٠ ڕۆژە، کە ڕۆژی سێشەممە ڤلۆدیمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند "وەک هەنگاوی یەکەم بۆ دانووستانەکانی ئاشتی قبووڵی دەکات."
دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، "پەلە" لە ووڵامدانەوەی ئەو ئاگربەستەی کە واشینتۆن پێشنیاری کردووە، ناکەین.
پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، مۆسکۆ چاوەڕوانی "زانیاری وورد" لە ئەمریکا دەکات، هەروەها ووتی: پێویستە ڕووسیا پێش ئەوەی هەڵوێست وەربگرێت ئەم زانیارییانە بەدەست بهێنێت.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە