بۆ یەکەمجار، حکوومەتی نوێی سوریا ژنێکی وەک حاکمی بانکی ناوەندی سووریا دیاریکرد
پەیامی کورد ... بۆ یەکەمجار، حکوومەتی نوێی سوریا ژنێکی وەک حاکمی بانکی ناوەندی سووریا دیاریکرد.
میساء سابرین ئەو خانمەیە کە وەک حاکمی بانکی ناوەندی سووریا دیاریکراوە، ڕۆژی دووشەممە، حکوومەتی راگوزەری سووریا دەست بەکاربوونەکەی راگەیاند.
میساء خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە ژمێریاریدا و لە مێژووی دامەزراوە داراییەکانی سووریادا ئەوە یەکەم جارە ژنێک بچیتە ئەو پۆستەوە.
میساء لە شوێنی محەمەد عیسامی حاکمی پێشووی بانکی ناوەندی دەست بەکاربووە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن بەشار ئەسەدەوە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرابوو.
میساء بەر لە بوون بە حاکمی بانکی ناوەندی، چەندین پۆستی دیاری لە بانکەکەدا هەبووە و لە ساڵی ٢٠١٨شەوە جێگری یەکەمی محەمەد عیسام بووە. سەرەڕای ئەوەی پێشتریش سەرۆکی بەشی چاودێری بانکەکە بووە و چەند پۆستێکی دیکەشی هەبووە.
ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە