بۆ یەکەم جار لە مێژوو ووڵاتێکی عەرەبی "درۆن" و زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان

پەیامی کورد   ...   بۆ یەکەم جار لە مێژوو ووڵاتێکی عەرەبی "درۆن" و زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان

لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا لە ئاستی جیهان، ووڵاتێکی عەرەبی ڕایگەیاند کە درۆنی پێشکەوتوو کە بە تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد تەیار کراوە بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان بەکاردەهێنێت، ئەمەش دەستکەوتێکە کە نیشانەی بەکارهێنانی نوێترین چارەسەری تەکنۆلۆژی لە بوارە ئایینی و زانستییەکاندا دەردەخات.

ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە ئەنجوومەنی فەتوای شەرعی ئیمارات بڕیاریداوە ئەمساڵ بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان درۆن بە تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنێت.

ئەنجوومەنەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەمە یەکەم جارە لە ئاستی جیهاندا کە درۆن و زیرەکی دەستکرد بۆ دیاریکردنی مانگ بەکاردەهێنرێت.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە