بیروڕای مارکۆ ڕوبیۆ سەبارەت بە زیندووکردنەوەی "زۆرترین فشار" لە دژی کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد   ...   بیروڕای مارکۆ ڕوبیۆ سەبارەت بە زیندووکردنەوەی "زۆرترین فشار" لە دژی کۆماری ئیسلامی

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فاكس نیوز کە ڕۆژی دووشەممە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ناڕاستەوخۆ باسی لە "هەڵمەتی زۆرترین فشار" دژی کۆماری ئیسلامی کردەوە. لەم چاوپێکەوتنەدا پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا هەڵمەتەکە کارا دەکرێتەوە؟

له بەرامبەردا ڕوبیۆ جەختی لەوه کردەوه که ئەمریکا دەبێت فشاری زیاتر بخاته سەر ڕێژیمی ئێران بۆ ڕاگرتنی چالاکییه ئەتۆمییەکانی، که به دوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دایە. ئەو بە تایبەتی دەستەواژەی "هەڵمەتی زۆرترین فشار"ی بەکارنەهێناوە.

کۆماری ئیسلامی لە مێژە ڕایگەیاندووە کە بەدوای چەکی ئەتۆمی دا ناگەڕێت، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا بە تایبەتی دوای هێرشە کاریگەرەکانی ئیسرائیل و شکستە سەربازییەکانی خۆی، بەرپرسانی ئەو ووڵاتە هەڕەشەیان كرد كە لەوانەیە "دوکتۆرینی ئەتۆمی"خۆیان بگۆڕن، کە ئەو هەڕەشەیە بە واتای هەوڵدان بۆ درووستکردنی چەکی ئەتۆمییە.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە