بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی تایبەتی دۆناڵد ترامپ دەکات
پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی تایبەتی دۆناڵد ترامپ دەکات
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا سپاس و پێزانینی خۆی بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، بەهۆی ناردنی چەکوچۆڵی نوێ بۆ ئەم ووڵاتە دەربڕی.
ناتانیاهوو لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دۆناڵد ترامپ بە باشترین دۆستی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی دا دەزانێت و دەڵێت: "سەرۆککۆماری ئەمریکا بە ناردنی ئەو چەکوچۆڵانەی کە لەلایەن دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاوە ڕاگیرابوو، دۆستایەتی خۆی بۆ ئیسرائیل دەرخست و بەم شێوەیە پێداویستییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە بەرەی تێرۆری ئێران کەوتە دەستی ئیسرائیل".
دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمە ڕایگەیاندبوو کە گرێبەستێکی بۆ ناردنی چەکوچۆڵ بۆ ئیسرائیل بەبێ لێکۆڵینەوەی کۆنگرە پەسەند کردووە.
هەر چەند ڕوون نییە ناتانیاهوو ڕەزامەندی دەوڵەتی ترامپ ی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەم چەکە پێشکەوتووانە وەرگرتبێ یان نا، بەڵام سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشتریش پشتیوانی ئەمریکای بۆ ئەم هێرشە بە بابەتێکی پێویست زانی بوو.
دۆناڵد ترامپ و ناتانیاهوو بە ڕاشکاوی باسیان لەوە کردووە کە ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی کۆمەڵکوژی ئەتۆمی.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە