بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئیسرائیل گانتسی وەک وەزیری بەرگری دەستنیشان کرد

پەیامی کورد   ...   بێنیامین ناتانیاهوو  سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئیسرائیل گانتسی وەک وەزیری بەرگری دەستنیشان کرد

ناتانیاهوو وەزیری بەرگری (یووئاڤ گالانت)ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و وەزیری دەرەوە (ئیسرائیل کاتز)ی وەک وەزیری نوێی بەرگری دەستنیشانکرد.

بە پێی زانیارییەکان وەزیری دەرەوەی نوێی ئیسرائیل، گیدۆن سەعر، هەروەها ناسێندرا.

 ئەمەش دوای ناکۆکییەکی تووندی نێوان ناتانیاهوو و گالانت (وەزیری بەرگری پێشوو) ڕوویدا، کە دواجار بووە هۆی دوورخستنەوەی.

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە یووئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری لە کارەکەی دوورخستەوە و ڕایگەیاند، متمانەی بە مامەڵەکردنی لەگەڵ ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ئیسرائیلدا نییە.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ناتانیاهوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئیسڕائیل کاتز وەک وەزیری نوێی بەرگری و گیدۆن ساعر وەک وەزیری نوێی کاروباری دەرەوە دەستنیشانکرد.

گالانت و ناتانیاهوو کە هەردووکیان لە پارتی ڕاستڕەوی لیکودن، ماوەی چەند مانگێکە لەسەر ئامانجەکانی شەڕی غەززە ناکۆکییان هەیە. ئیسرائیل لە ١٣ مانگ لەمەوبەرەوە شەڕی دژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە غەززە دەستپێکردووە و تا ئێستاش ئەم شەڕە بەردەوامە.

ناتانیاهوو دەیەوێت شەڕەکە بەردەوام بێت تا لە ناوبردنی یەکجارەکی حەماس، بەڵام گالانت دەیەوێت لەگەڵ حەماس ڕێککەوتنێک بکرێت بۆ گەڕانەوەی دیلەکانی ئیسرائیل لە غەززە.

سەرەڕای بەردەوامی شەڕی ئیسرائیل لە غەززە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک، نزیکەی ١٠٠ زیندانی ئیسرائیلی لەگەڵ حەماس و گرووپە فەلەستینییەکان لە غەززە ماونەتەوە.

لە ئێستادا ڕاستڕەوترین و ڕادیکاڵترین کابینەی مێژووی ئیسرائیل لە کاردایە.

هەروەها گالانت پێداگری لەسەر پابەندبوونی خوێندکاری ئایینی جوولەکە (حەرەدیم) دەکات بۆ ئەوەی بچنە ناو سوپای ئیسرائیلەوە. خوێندکارانی جوولەکە لە ئیسرائیل ناچنە خزمەتی سەربازی.


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە